رۆله‌ی کورد، هه‌ناسه‌ی سه‌ر په‌ڕی گوڵی ژیان
منصورصوفی
هه‌موو رۆژێک له خه‌به‌ره‌کان دا ده‌بیسین که دوو، یان سێ که‌س له‌م شار و ئه‌و شاری کوردستان به بیانوی جوراجور له لایان دۆژمنی زۆرداره‌وه ده‌ست به‌سه‌ر کراون و به‌ره‌و گرتوخانه راپێچ کرون. ده‌مێکه دوژمنی داگیر که‌رمان هه‌موو شێوه‌یه‌ک به کار دێنێ بۆ وه‌ی چوک به رۆله‌کانی کورد دابدا و له ولات و زه‌وی خویان شار به ده‌ر و غه‌ریبیان کات.
هه‌تا کورد، هه‌ستی کردوه که زوردار و زاڵم، که‌وتونه‌ته نێو وڵات و نیشتمانی، مال و خاکیان لێ داگیر کردوه، هه‌ستاوه و به‌رانبه‌ر به‌م زۆرداره وه‌ستاوه و به‌ره‌نگاریان بۆته‌وه. ئه‌وه سالانێکی زوریشه رژیمی کۆماری ئیسلامی هه‌ر له‌و رۆژه‌وه‌ی به فه‌رمانی خومه‌ینی گرێ‌ی پۆتینه‌کانیان به‌ست و هێرشیان کرده سه‌ر کوردستان و به خیالی خاوی خویان ده‌یانویست بکه‌ونه نێو خاکمان و به سه‌ر جه‌سته‌ی شه‌هیدانماندا باز ده‌ن و خۆێنی سووری شه‌هیدانمان بسڕنه‌وه و گوڵه سووره‌ی به‌هاریمان لێ زیز که‌ن،به‌لام دیتیان ئه‌وه خه‌ڵکی کورد دژ به داگیرکاری ئه‌وان وه‌ستانه‌وه و کوردستانیان لێ کردن به گۆمی خۆێن و هه‌موو شوێنی کوردستانیان کرد به سه‌نگه‌ر دژ به داگیر که‌ران. وه هه‌ر ئه‌وه‌یه که له‌و کاته‌وه تا ئێستا به هه‌زاران شێوه و کرده‌وه، کۆماری ئیسلامی له هه‌ولی ئه‌وه دایه که شوناسمان لێ بستێنێته‌وه و زمان و کولتور و نژاد و ره‌گ و ریشه‌مان ویشک و له ناو ببات.
هه‌ر رۆژژه و به بیانویه‌که‌وه دێته سه‌ر مالمان و دایک وباوک و کور و کچمان لێ ده‌قاپێنێ و به‌ره‌و گرتوخانه‌کانیان راپێچیان داوه و ده‌یانداته ده‌ست جه‌لادانی خوی، بۆ وئه‌وه‌ی هه‌ست و بیر و هوشی نیشتمانه خوشه‌ویسته‌که‌مان له مێشک بسرێته‌وه. ده‌یهه‌وێ چاو ترسێنمان کات و ئه‌و خوشه‌ویستیه‌ی وا له دڵماندا بۆ شه‌هیدانی نه‌مری گه‌ڵ و خاکمان دایه بشواته‌وه، به‌ڵام داگیرکه‌ری دڵ ره‌ق و بێ‌ره‌حم، بێ‌خه‌به‌ره که رۆله‌ی کورد ، ئه‌وه سه‌ره‌تایه‌تی
هێشتا له عومری خونچه گولدایه
ده‌سنێژی خۆمه،
هه‌ر کوردستان و نیشتمانی له دڵدایه.
رژیمی کۆماری ئیسلامی له مێژ ساڵه له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه و کار بۆوه ده‌کات که هه‌ر چۆنێک بێت، جولانه‌وه‌ی هێزه‌کوردیه‌کان له ژێر هه‌ر ناوێک دابێت به توندترین شێوه هه‌ڵسووکه‌وتی له گه‌ڵدا بکات و سه‌رکووتی کات. دوو به‌ره‌کی بخاته نێویان و له‌یه‌کیان دابڕ بکات و تۆیی ره‌ق و کینه به‌رانبه‌ر یان له سینگیان‌دا بچێنێ و به هۆی ماده سڕکه‌ره‌کان سڕیان کات و به‌یه‌کیان دادات. ئه‌م رژیمه دواکه‌وتووه ته‌نانه‌ت چاوی بینینی باوکی شه‌هیدانی رۆله‌ی کوردیشی نیه و هه‌ر رۆژه و به بیانویه‌ک پێش به درگایان ده‌گرێ و به‌ره‌و گرتوخانه‌کانی، رایانده‌گۆزێ.
تاقه‌ت و هێزی به‌رانبه‌ر به قسه و ووشه‌ی ئه‌م روله دلێرانه‌ی نیه و ئه‌گه‌ر نه‌توانێ به‌ره‌نگاریان بێته‌وه، هه‌تا بتوانێ ئه‌شکه‌نجه‌یان ده‌کات و گیانی بێ‌هێز و جه‌سته‌ی ئه‌شکه‌نجه کراو و برینداریان له ده‌ره‌وه‌ی شار، یان له زیندان به دزیه‌وه به‌ره‌و مالیان ده‌نێرێته‌وه، به‌لام هێشتاکه دوژمنی خۆێن مژ نه‌ی بیستووه که ئه‌م رۆله‌ی شێره ده‌لێ:
قڕمان ده‌که‌ن؟
قورتان به‌سه‌ر!
دوای مردنیش
لێ ناگه‌رێین نیشتمانمان بکه‌ن به ماڵ
لێ ناگه‌رێین گوشتمان بخۆن وه‌ک قه‌ل و داڵ
گه‌ر هیچ نه‌بێ
ده‌بینه خاڵۆزه‌ی بێستان
زیوانی ناو ده‌غڵ و دانتان
ده‌بینه لم،
ده‌چینه ناو پارووی نانتان.
گه‌ر بشـمرین
ته‌نیا دیلی ده‌دۆڕێنین
چ هه‌یه له دیلی تاڵتر؟
گه‌ر بشمرین هه‌ر سه‌رکه‌وتووین
کوا له کویله‌ی شه‌هید زاڵتر؟
کۆماری ئیسلامی ته‌واو رابردووی خۆشی له بیر چوته‌وه و له بیری نه‌ماوه که هه‌ر چی تانک و تۆپ بوو هێنایه نێو کوردستان و هه‌رچی موشه‌ک و گوله بوو رۆژ و شه‌و به سه‌ر ئه‌م خه‌لکه‌ی‌دا ده‌باراند، که‌چی هیچی بۆ نه‌کراو نه‌ی توانی ته‌نیا بۆ ساتێکیش بێت خه‌لکی کورد نائۆمێد بکات. خه‌ڵکی کورد له عه‌مه‌ل‌دا نیشانی دا که هه‌ر چه‌ند هێزی زۆردار و زاڵم گه‌وره‌ش بێت و جڵه و گری ئه‌م ده‌وره‌ش بێت به‌لام بڕوای به تینی کوردی تێی ده‌ئاڵێ و دۆژمنانی به‌ره‌و نه‌مان راده‌ماڵێ.
ئه‌م زوحاکه ئێستا خه‌ڵکی کوردی نه‌ناسیوه و پێ‌ی وایه گرتن و ئه‌شکه‌نجه و کوشتن ده‌توانێ خه‌لکی کورد بێ شوناس بکات و تێکیان بشکێنێ و خوشی و نه‌وروزیان لێ بکاته خۆێن و جه‌هه‌نم و کوردستان داگیر بکات و به خیالی خوی بیکاته به‌هه‌شت. بێ خه‌به‌ره که ئه‌م نیشتمانه له‌وه‌تی هه‌یه، به‌هه‌شته و دۆزه‌خ ده‌وری ته‌نیوه!
ئه‌م دوژمنه خۆێن مژه بێ خه‌به‌ر له وه‌یه که هه‌ر لاوێکی کورد بومه له‌رزه‌یه و راده‌چڵه‌کێنێ دڵی زه‌مین.
ئه‌وه رۆله‌ی کورده که هه‌ر ئه‌مڕۆ ده‌نگ هه‌ڵده‌بڕێ و ده‌نگی سروه‌ی بایه و سرته‌ی رۆژانه، بۆمه له‌رزه‌یه، بورکانه. ده‌نگی ترپه ترپی به ئاسته‌می خوناوکه‌یه، گرمه‌ی هه‌وره، رمبه‌ی هه‌ره‌سی شاخانه. ده‌نگی بالی سیمرخێکه، هه‌موو رۆژێک دڵی ته‌نگی نیشتمان به سه‌ر دوندی چیا ده‌خا و له به‌ر پێ‌ی خه‌لکه‌که‌ی‌دا، پێده‌شتی ئۆمێد راده‌خا و په‌یمانی به‌ستووه که تا رزگاری گه‌ڵ و نیشتمانی
تا کۆ پێکرا
یه‌ک ده‌نگ، یه‌ک ڕا
له ناو شریخه‌ی تفه‌نگا
له ژێر چه‌تری شه‌وه زه‌نگا
کوردستانی ملیۆنه‌ها له ناحه‌زان
له پاڵ تاوێره به‌ردێکا سه‌نگه‌ر بگرین
یا دێینه‌وه ده‌ست له گه‌رده‌ن
یا ده‌ست له سه‌ر تفه‌نگ ده‌مرین
\ئه‌م هه‌سته‌یه که سالانێکی زۆره، دوژمنی که‌رو کاس و گێژ کردوه و تا ئێستا ئیجازه‌ی به دوژمن نه‌داوه که بۆ ساتێکیش بێت به ئاسوده‌یی له نیشتمانی، له کوردستانی بحه‌سێته‌وه.
رۆله‌ی کورد دره‌ختی زڕ و بێبه‌ر نیه تا له چوار لاوه بیبرنه‌وه، تووتن نیه که چه‌رچی و بازرگان بیانفروشێ و بیانکرێته‌وه. ئه‌وه رۆله‌ی شێره که له خه‌ویشدا به پێوه‌یه، به پێوه‌یه و ناکه‌وێ. روله‌ی کورد، هه‌ڵۆی شاخانه.
هه‌ستن، هه‌ڵۆی شاخان، هه‌ستن!
له هه‌ساتندا ئێوه یه‌کن
یه‌ک بیر، یه‌ک ڕێ، یه‌ک مه‌به‌ستن
هه‌ستن، هه‌ڵۆی شاخان هه‌ستن!
له هه‌ستاندا ئێوه زۆرن
چل ملیۆن چاو، چل ملیون قاچ
چل ملیون مه‌چه‌ک و ده‌ستن
هه‌ستن، هه‌ڵۆی شاخان هه‌ستن!