كرده‌وه‌ی رژیمی كۆماری ئیسلامی له یه‌ك مانگی رابردوودا
_________________________ منصور صوفی
رژیمی كۆماری ئیسلامی له‌م یه‌ك مانگه، كه له ساڵی 86 هه‌تاوی تێده‌په‌رێ، رۆژ به رۆژ توشی قه‌یرانێكی نوێ ده‌بێته‌وه و هه‌ر رۆژێك به‌ره‌نگار و سه‌رقاڵی كێشه و گرفتێكه. هه‌ر له سه‌ره‌تایی ساڵی نوێ وه، رژیمی كۆماری ئیسلامی به هۆی سیاسه‌تی غه‌له‌ت و سوور بوون له سه‌ر پیتاندنی ئۆرانێۆم و گوێ نه‌دان به خواسته‌كانی كۆمه‌لگای نێو ده‌وله‌تی، له لایان ئه‌نجومه‌نی ئاسایشه‌وه توشی بریاری سێهه‌می ئه‌م ئه‌نجومه‌نه بووه و گه‌ماروی ئابووری توندتری به سه‌ردا سه‌پا. ئه‌مه له حالێكدایه كه له به‌ر گرفتی كێشه‌ی بژێوی خه‌لكی و گرفت له دانی موچه‌ی مانگانه‌ی كرێكاران و كارمه‌ندانی ده‌وله‌تی كه رۆژ به رۆژ مه‌ترسیدارتر ده‌بێت و كه‌ل و په‌لی روژانه‌ی خه‌لكی گرانتر ده‌بێته‌وه، ده‌بوایه ئه‌م رژیمه خۆی له‌م بریاره دوور كردایه‌ته‌وه و كارێكی كردبا، كه توشی ئابلۆقه‌ی ئابووری نبایه‌ته‌وه و سیاسه‌تی هێنانی سه‌رمایه‌ی ده‌ره‌وه بۆ ناو وڵاتی په‌ره پێبدابا، تا هێندێك له باری گرانی له سه‌ر شانی خه‌لك سووك كردبا.
به‌لام ئه‌وه‌ی ئێستاكه ده‌ی بینین، رژیمی كۆماری ئیسلامی نه‌ك هه‌ر دوای بریاری 1747ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش، هه‌ولی نه‌دا كه خواسته‌كانی كۆمه‌لگای نێو ده‌وله‌تی به جێ بێنێ و ئه‌م گه‌مارۆیه‌ش له سه‌ر خۆی لا بات، به‌ڵكوو هات و له نه‌ته‌نز جێشنی هه‌سته‌ی گرت و رایگه‌یاند كه له جاران سوورتره بۆ وه‌ده‌ست هێنانی وزه‌ی ئه‌تۆمی. به‌م كاره‌ی نه‌ك ته‌نیا ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و ولاتانی ئوروپایی توشی دله‌راوكێ كرد به‌ڵكوو ئه‌م جار دراوسێكانیشی خسته نێو مه‌ترسیه‌كه‌وه، بۆ وه‌ی به‌رانبه‌ر به‌م رژیمه به چاوێكی گومانایه‌وه بروانه كاره‌كانیه‌وه.
له هاست سیاسه‌تی ناو خوشه‌وه رژیمی كۆماری ئیسلامی به جێگای گوێ دان به خواسته‌كانی ژنان، كرێكاران ، ماموستایان و دانشجوه‌كان، هه‌ر به‌رده‌وامه له سیاسه‌تی توندوتیژی و تا ئه‌و جێگایه‌ی بۆی بكرێ به‌ره‌نگاریان ده‌بێته‌وه و ده‌ی‌هه‌وێ سه‌ركووتیان كات. ئه‌وه مانای ده‌وله‌تی مێهرپه‌روه‌ر و حكومه‌تی عیداله‌ت خوازه له رژیمی كۆماری ئیسلامی.
ماموستایان كه چه‌ند رۆژ پێش ساڵی نوێ به شێوه‌یه‌كی هێمنانه هاتنه به‌رده‌م به‌رپرسان و ده‌سه‌لاتدارانی ئه‌م رژیمی و خواسته‌كانی خۆیان به زمانێكی ئاشتیانه هێنا گۆرێ، به‌لام ئه‌وه‌یان به سه‌ر هێنان كه دیتمان و له رۆژمێری سالانه‌ی كۆماری ئیسلامی رۆژێكی ره‌شیان هێنا گۆرێ كه هه‌موو ساڵ له‌م رۆژه‌دا واته 23/12 ده‌بێت رۆژی ره‌شی ماموستایان وه‌ك 18 تیر یادی بكرێته‌وه و جلی ره‌شی بۆ له‌به‌ر كه‌یی، بۆ وه‌ی له مێژوو دا بمێنێته‌وه، ته‌نیا رژیمێك كه به‌ره‌نگاری په‌روه‌رده و زانست بۆوه و فێر بوونی خسته ژێر ئه‌شكه‌نجه و زه‌نجیری دیلی خسته ناو ده‌ستی ماموستا و ده‌ست و لاقی عیلمی شكاند، كۆماری ئیسلامی بوو.
ماموستایان دوای پشووی نه‌وروز با ئه‌وه‌ی كه زوڵمێكی زوریان لێ كرابووم دیسان هاتنه‌وه مه‌یدانی خه‌بات و خواست‌كانی خۆیان چه‌ند پاته كرده‌وه و داوایان له ده‌سه‌لاتدارانی ئه‌م رژیمه كرد كه گوێ به داواكاریه‌كانیان بگرن و خواسته‌كانیان به جێ بێنن، به‌لام ئه‌م رژیمه كه له مێهرپه‌روه‌ری و عیداله‌ت خوازی غه‌یری توند وتیژی شتێكی كه‌ی لێ نازانێ، كه‌وتۆته سه‌ر كوتكردنیان و هێرشی كرده سه‌ر كۆبونه‌وه‌ی ماموستایان له همدان و به‌ره‌نگاریان بووه. دواتر به وه‌ش رازی نه‌بوو و په‌لاماری ماڵه‌كانیانی دا‌و ماله‌كانیان پشكنین و كه‌وتنه ئه‌زیه‌ت و ئازاری كۆمه‌له ئینسان كه له هه‌موو وڵاتانی ئه‌م دنیایه به گه‌وره‌ترین و به‌رزترین كه‌سانی كۆمه‌لگایان ناو ده‌بن و رێز و ئیحترامی تایبه‌تیان بۆ داده‌نێن. له كوردستان ماموستایانیان بانگهێشت كرد و هه‌ره‌شه‌یان لێ كردن كه خۆیان تێكه‌ل به‌م كێشه‌یه نه‌كه‌ن و ده‌یان ویست به‌م جوره كارانه بیانترسێنن به‌ڵام هه‌ر وه‌ك دۆینێ دیتمان له گیان و دڵی ماموستاكانی كوردستان ئه‌وه‌ی جێی نه‌بێ ، ترس له هه‌ره‌شه‌كانی رژیمی كۆماری ئیسلامیه.
ئه‌م رژیمه له ته‌واوی شاره‌كانی ئێران‌دا كه‌وتۆته گرتن و ده‌ست به سه‌ر كردنی ماموستایان بۆ وه‌ی نه‌توانن بگه‌ن به خواسته‌كانیان و واز له‌م خواستانه‌یان بێنن، به‌لام له راستی‌دا ئه‌وه‌ی كه ده‌بیندرێ هاستی هۆشیاری ماموستایان ئه‌وه‌نده به‌رزه كه رژیمی كۆماری ئیسلامی ترسێكی گه‌وره‌ی كه‌وتۆته دڵ و خۆی له خه‌ته‌ری له ناو چووندا ده‌بینێ و كه‌وتووته په‌له‌قاژه‌یه‌كه‌وه كه ته‌نیا رێگا چاره‌ی خوی له‌وه دا ده‌بینێته‌وه، كه به توندترین شێوه مامه‌له‌یان له‌گه‌ڵ دا بكات.
له‌و به‌ریشه‌وه بزوتنه‌وه‌ی ژنان و دانشجوه‌كان رۆژ به رۆژ په‌ره ده‌ستێنێ و خه‌ریكه خۆی ده‌خاته ناو قۆناغێكی نوێ كه بتوانێ خواست و پێداویستیه‌كانی خۆیان له‌م رژیمه وه‌رگرن. ژنان كه ده‌بینن له ناو قانونی به‌ربه‌ریه‌ت دا ده‌بێ گیان و ماڵ و هه‌ست و مێشكیان له ده‌ست بده‌ن و ماڤێكیان له ناو قانونی ره‌سمی ئه‌م رژیمه‌دا نیه و بۆ وه‌ی كۆمه‌لگای ئێرانیش پشتیوانیان لێ بكه‌ن، خۆیان رێكخستووه تا بتوانن به كۆ كردنه‌وه‌ی ئیمزای یه‌ك میلیۆن كه‌س بۆ گۆرینی قانونی دژ به ژنان هه‌نگاو هه‌ڵێنه‌وه.
ئه‌وه‌ی كه ئێستا له ناو كۆمه‌لگای ئێران له ناو بزوتنه‌وه‌كاندا به روونی ده‌یبینین، چوار بزوتنه‌وه‌ی گه‌وره و روو به گه‌شه دیاره. بزوتنه‌وه‌ی ماموستایان كه كارایی‌ترین و گه‌وره‌ترین بزوتنه‌وه‌یه و توانا و هێزێكی گه‌وره‌ی له به‌ر ده‌سته و توانیویه‌تی تا راده‌یه‌كی زۆریش خوی رێك بخات. دواتر بزوتنه‌وه‌ی ژنان كه ئه‌ویش رۆژ به رۆژ روو له گه‌شه‌دایه و خواسته‌كانی خوی فورمولبه‌ندی ده‌كات و زورتر بۆ وه‌دی هێنانی ماڤه‌كانی، ده‌نگی خوی به‌رز ده‌كاته‌وه و خوی نیشان ده‌دات. بزوتنه‌وه‌ی كرێكاران و دانشجوه‌كانیش نه‌سره‌وتوون و تا گه‌یشتن به ئامانجه‌كانیان به‌رده‌وامن له سه‌ر داواكاریه‌كانیان.
ئه‌وه‌ی كه‌م و كۆری بێت له ناو ئه‌م رێكخراوه مه‌ده‌نیانه، نه‌بوونی رێكخراوه‌یه‌ك كه بتوانێ ئه‌م چوار بزوتنه‌وه‌یه له ناو یه‌ك بزوتنه‌وه‌ی گه‌وره‌تر و به‌ربلاوتردا كۆیان كاته‌وه و خه‌ڵكیشیان بۆ پشتیوانی له خواسته‌كانیان ئاماده كات و بتوانێ به‌م جۆره چۆك به‌م رژیمه‌دا بدا و زووتر بگه‌ن به ئامانجه‌كانیان.
تا ئێستا هه‌ولی رژیمی كۆماری ئیسلامی ئه‌وه بووه كه ته‌واوی بزوتنه‌وه‌كان به گرتن و هه‌ره‌شه و هێرشی لیباس شه‌خسیه‌كان و گوشار بۆ سه‌ر بنه‌ماله‌كانیان، تێكیان بشكێنێ و بلاوه‌یان پێ بكات و ئه‌گه‌ر نه‌ش توانێ تێكیان بشكێنێ ، كه‌م كه‌مه‌كه‌ی پێش به یه‌كگرتنیان بگرێ.
راستی ته‌واوی ئه‌وم رووداوانه ئه‌وه‌یه كه ته‌مه‌نی رژیمی كۆماری ئیسلامی روو به ته‌واو بوونه و له‌لایه‌كی كه‌شه‌وه، نه‌خوشی سه‌ره‌تانی جه‌لادی گه‌وره‌ی ئه‌م رژیمه، خامنه‌ی، بۆ ته هۆی مڵملانه‌ێه‌ك له نێوان ده‌سه‌لاتدارانی ئه‌م رژیمه و بێ ئاگایی ئه‌و له هاست حكومه‌تدا. هه‌ستانی خه‌لك بۆ وه‌دی هێنانی خواسته‌كانیان نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه ئیتر هیچی كه ناتوانن به‌رانبه‌ر به خۆیان و كۆمه‌لگایان كه‌مته‌ر خه‌م بن. گوشاره‌كانی نێو ده‌وله‌تیش هه‌موو له‌وه‌وه سه‌ر چاوه ده‌گرێ كه ئیتر كۆمه‌لگای نێو ده‌له‌تیش چیتر ناتوانێ له هاست كاره سه‌ره خۆیه‌كانی ئه‌م رژیمه بێ ده‌نگ بێت و چاوی لێ كۆێر كات.
به‌راستی هه‌زینه‌ی سه‌ركووتی ئه‌م بزوتنانه زیاتره یان پێ راگێشتن به داواكاریه‌كانیان؟ هه‌زینه و ململانه‌ی رژیم له گه‌ل كۆمه‌لگای نێو ده‌وله‌تی زیاتره یان گیرۆده‌بوون به ئابڵۆقه‌ی ئابووری ئه‌نجومه‌نی ئاسایش؟
ئه‌مه سه‌ره‌تای ساڵی نوێی ده‌وله‌تی مێهرپه‌روه‌ره، كه زیاترین رۆژه‌كانی به هێرش كردنه سه‌ر خه‌لك و گوشار هێنان و زیندانی كردنیان ده‌ستی پێ كردوه. ده‌بێ تا كۆتایی ئه‌م ساڵ چی به‌سه‌ر ئه‌م كۆم‌لگایه بێت؟