مامۆستایان و پێداگرن له سه‌ر خواسته‌كانیان
_____________________________ منصور صوفی
آبراهام لینکلن كاتێك نامه بۆ ماموستایی كوره‌كه‌ی ده‌نوسێ ئاوه‌ها ده‌ست پێ ده‌كات:
فێری كوره‌كه‌م كه‌ن كه له گه‌ل چاكه به چاكی بجولێته‌وه و له به‌رانبه‌ر زۆر دار سه‌ر دانه‌نه‌وێنێ. به‌و بڵێن كه ئیمانی به باوه‌ره‌كانی بێت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هه‌مووان دژ به‌و راوه‌ستابێن. به‌هاكانی ژیان فێری كوره‌كه‌م كه‌ن. ئه‌گه‌ر ده‌توانن فێری كوره‌كه‌م كه‌ن كه له‌و په‌ری ناره‌حه‌تی و غه‌م دا بزه‌ی له سه‌ر لێو بێت. ئه‌و فێر كه‌ن كه له فرمێسك هه‌ڵوه‌رین شه‌رمی نه‌بێت. فێری كه‌ن كه باوه‌ری به خه‌ڵكی بێت.
له‌م چه‌ند رۆژه‌ی رابردوودا مامۆستایان دیسان له په‌یوه‌ندی به به‌رده‌وام بوونی ناره‌زایه‌تیه‌كانی خۆیان، خۆپیشاندانیان كرد و بۆ جاری چه‌ندووم خواسته‌كانیان دوو پات و چه‌ند پات كرده‌وه.
دیاره له شاره‌كانی كوردستانیش، وه‌كوو شاره‌كانی سه‌قز و مه‌ریوان و سنه، هه‌ر له درێژه‌ی ئه‌م خۆپیشاندانانه‌دا كه سه‌راسه‌ری ئێرانی گرتۆته‌وه، ماموستایان خواسته‌كانیان له به‌رانبه‌ر ئیداره‌ی اموزش و پرورش خسته به‌ر ده‌ستی به‌رپرسانی ئه‌م ئیداره و نیشانیان دا كه ئه‌وانیش هه‌ر وه‌ك ماموستایانی شاره‌كانی دیكه‌ی ئێران له هه‌ره‌شه و گوشاره‌كانی ئه‌م رژیمه ناترسن و هه‌ر وه‌ك ئه‌وان پێ داگری له‌سه‌ر خواسته‌كانیان ده‌كه‌ن و به‌رده‌وام ده‌بن له درێژه‌ی ئه‌م ناره‌زایه‌تیانه و دیسان دووپاتیان كرده‌وه كه ئه‌گه‌ر به‌رپرسانی حكومه‌ت به دوای خواسته‌كانیانه‌وه نه‌چن ئه‌وه له رۆژی 18 گۆلان دا خۆپیشاندانه‌كانیان به‌ربڵاوتر ده‌كه‌ن.
ئه‌وه‌ی تا ئێستا، هه‌ر وه‌ك جارانی‌تر له رژیمی كۆماری ئیسلامی دیتراوه خۆ گێڵ كردن له پێداویستیه‌كان و خواسته‌كانی ئه‌م تۆێژه له كۆمه‌ڵگای ئێرانه و كاتێك كه خامنه‌ی، گه‌وره به‌ر پرسی ئه‌م رژیمه كۆنه‌په‌ره‌سته سووكایه‌تی به پیشه‌ی ماموستایان ده‌كات و به ئه‌و په‌ری بێشه‌رمی راده‌گ‌یێنێ كه ماموستایان پیشه‌یان وه‌كوو پیشه‌كانی‌تری نێو كۆمه‌ڵگا نیه كه بتوانێ و بیه‌وێ له رێگای ماموستایه‌تیه‌وه نانێك وه ده‌ست بێنێ و نابێ ماموستایه‌تی وه‌كوو پیشه‌یه‌ك كه موچه‌ی بێت چاو لێ كرێ و حسێبی بۆ بكرێ. نابێ ماموستا كاری به كاری گیر و گرفته‌كانی سیاسی ناو كۆمه‌ڵگا و حكومه‌ت بێ. ئیتر له ئاوه‌ها حكومه‌تێك دا چ چاوه‌روانیه‌ك ده‌تواندرێ له‌م رژیمه بكرێ.
ئه‌وه جۆره قسانه هه‌ر له درێژه‌ی قسه‌كانی وه‌زیری ئیتلاعاتی ئه‌م حكومه‌ته‌دایه كه ماوه‌یه‌ك له‌وه پێش، هۆی خۆپیشاندانه‌كانی ژنان و ماموستایان و كرێكارانی دایه پاڵ وڵاتانی ڕۆژ ئاوا و رایگه‌یاند كه وڵاتانی رۆژئاوا به‌م جۆره ده‌یانه‌وه شورشێكی هێمنانه له ناو ئێران بۆ رووخاندنی رژیمی كۆماری ئیسلامی وه‌رێ خه‌ن.
ئه‌م جوره قسه كردنانه له ماڤی كۆمه‌ڵگا و به تایبه‌ت له به‌رانبه‌ر داواكاریه‌كانی ماموستایان غه‌یری ئه‌وه‌ی كه زه‌مینه بۆ په‌ره‌پێدان و قوڵ كردنه‌وه‌ی كێشه‌كانیان خۆش د‌كات هیچ شتێكی كه‌ی لێ نابێته‌وه. ئه‌و جۆره چاو لێ‌كردن له خواسته‌كان خه‌ڵكی و دیتنه‌وه‌ی رێگا حه‌لێك بۆ چاره‌سه‌ری گرفته‌كان، قه‌ت ده‌ره‌نجامێكی باشێ لێ ناكه‌وێته‌وه.
ئه‌وه له حالێكدایه كه زۆر جار ماموستایان رایه‌یانگه‌یاندووه كه ناره‌زایه‌تیه‌كانی ئه‌وان سیاسی نیه و نایانه‌وه ره‌نگ و بۆنی سیاسی به‌خۆوه بگرێ. ئایا داوا كردنی ماڤی ده‌نگدان به رێكخراوی پیشه‌یی ماموستایان له ئه‌نجومه‌نی عالی اموزش و پرورش، گۆرانگاری له چۆنیه‌تی هه‌ڵبژاردنی ماموستای نمونه‌ی وڵات و داوا كردنی بۆ دروست كردنی بانكی ماموستایان كارێكی سیاسی و داوایه‌كی سیاسیه؟
ئه‌وه نیشان ده‌دا كه ئه‌م رژیمه به هیج جۆر حازر نیه ئه‌م راستیه قه‌بوول كات كه كێشه و گرفتی مامۆستایان ته‌نیا زگی برسی نیه و خواسته‌كانیان، خواستێكی مه‌ده‌نی و راسه‌قینه‌یه و له جیات ئه‌وه‌ی به‌ره‌نگاری گه‌وره‌ترین و به‌رزترین پیشه، واته ماموستایه‌تی بێته‌وه، رێگایه‌ك بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانیان بدۆزێته‌وه و ره‌فاه و ئاسایشیان بۆ دابین بكات.
رژیمی كۆماری ئیسلامی ته‌نیا یه‌ك رێگا حه‌ڵ بۆ ته‌واوی خۆپیشاندانه‌كان و ناره‌زایه‌تیه‌كان ده‌گرێته به‌ر. چ ناره‌زایه‌تی ژنان بێت بۆ دابین كردنی ماڤه‌كانیان له ناو قانونی ئه‌ساسی ئه‌م رژیمه، چ داواكاریه‌كانی كرێكاران بێت و چ ناره‌زایه‌تی خۆێندكاران بێت و چ داواكاری ماموستایان بێت. هه‌ر وه‌لام بۆ هه‌موویان توند و تیژی نواندن به‌رانبه‌ریانه و هه‌ر هه‌مووشیان به‌یه‌ک بیانو راپیچی گرتووخانه تاریكه‌كانی ده‌كات ئه‌ویش هه‌وڵ دان دژ به ئاسایش و تێكدانی نزمی گشتیه. ده‌بێ ئه‌مه چ حكومه‌تێك بێت كه نیوه‌ی زیاتری خه‌ڵكه‌كه‌ی هه‌ر یه‌ك گوناهیان كرد بێت و یه‌ك جورمیان بێت و به یه‌ك تاوانیش دادگایی بكرێن و راپێچكی گرتووخانه‌كانیان بدرێن!
به‌راستی به‌م جۆره كرده‌وانه‌ی حكومه‌ت، ئه‌م رژیمه رۆژ به رۆژ به‌ره‌و قه‌یرانێكی تازه‌تر و چاوه‌روان نه‌كراوتر هه‌نگاو هه‌ڵدێنێته‌وه و زۆرتر خۆی ده‌خاته پاراوێزه‌وه. له لایه‌كیتره‌وه زیاتر له 45 رۆژ به سه‌ر ئابلوقه‌ی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به سه‌ر ده‌چێت و تا ئێستاكه رژیمی كۆماری ئیسلامی نه‌ی توانیوه كۆمه‌ڵگای جیهانی سه‌باره‌ت به پلانه ئه‌تۆمیه‌كه‌ی قانع بكات.
رۆژ به رۆژ ده‌بینین كه گوشاره‌كان له سه‌ر ئه‌م حكومه‌ته زیاتر و زیاتر ده‌بێته‌وه و چونكه توانایی به‌ره‌نگاریشی نه‌ماوه‌ته‌وه غه‌یری توندوتیژی نازانێ چیكه بكات