کاک حسین شه‌به‌ق و به‌راده‌رانی ره‌وتی تێکده‌ر
له راگه‌یاندراوه‌که‌ی مالپه‌ری که‌مینه هاتووه که کۆنفرانسی به‌ر بڵاوی(؟) ئه‌ندامانی سه‌ر به‌و باڵه له وڵاتی نۆروێژ به‌رێوه چووه. له‌م کۆنفرانسه‌دا کاک حسین شه‌به‌ق یش به‌شداری کردوه. راگه‌یاندراوه‌که‌یان باسی ئه‌وه ده‌کات کاک حسین شه‌به‌ق که له سه‌ر بیری جیاواز له کۆمه‌له ده‌رکرا بوو ، به‌شداری کرد.
با برێک له سه‌ر ئه‌م بابه‌ته بدوێین.
ئێمه به شه‌خسی زۆرمان رێز بۆ کاک حسین بوو.(!) هه‌موو ئه‌ندامانی نۆروێژ ئاگادارن که زۆر ماندوو بووین له سه‌ر ئه‌وه‌ی که بۆمان ده‌ر که‌وێ که کاک حسین بۆ ده‌رکراوه و دواتر ده‌بێ کۆمه‌ڵه ئه‌ندامه‌تی پێبدا‌ته‌وه و داوای لێبردوونی لێ بکات.
سه‌یره‌که‌ی ئه‌وه‌یه که ئه‌مڕۆکه کاک حسین له په‌نایی که‌سانێک دا دانیشتوه که هه‌ر ئه‌وان بوون به هۆی ده‌رکردنی ئه‌و. به سه‌د ده‌ر سه‌د دڵنیایه‌وه کاک حسین ئه‌وه چاک ده‌زانێ و باوه‌ریش پێ‌یه.
کاتێک بۆ ئه‌وه‌ڵ جار ئێمه له کاک حسینمان پرسی بۆ چی ئه‌وه رووی دا. برێکی شت بۆ باس کردین و دواتر هاته ئه‌و جێگایه‌ی که کومیته‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵات (؟) که یه‌کێک له‌وانه کاک ناسر حیسامی ه بریاریان داوه که ئیخراج کرێم. هه‌ر خودی کاک حسین گوتی من به کاک ناسرم گوتووه بۆ ئه‌م ئیخراجنامه‌یه‌تان بۆ ناردۆم؟ کاک ناسر گوتوویه‌تی من ئیمزام نه‌کردوه و پێی رازی نه‌بووم . به کاک ناسرم گوت ده‌ی باشه ئه‌گه‌ر تۆ رازی نه‌بووی به‌م کاره، به نامه‌یه‌ک بۆم بنوسه. که کاک ناسر خۆی له‌م کاره دزیه‌وه.
له ساڵی 2005 باقی به‌رپرسی کومیته‌ی نۆروێژ بوو. ئه‌و له گه‌ڵ هاورێیانی که‌ی ( کریم تورجان، سعدون کاکه‌باوه،ب.س) هه‌وڵی ده‌رکردنی هاورێ‌یه‌کی ئه‌ندامی کۆمه‌ڵه‌یان دا که گۆێ‌ی له کاسێته‌کانی کۆبونه‌وه‌که‌ی ئه‌ندامانی نۆروێژ له ساڵی 2001 دا بوو که کاک حسین خۆشی به‌شداری ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه بوو. ته‌نیا و ته‌نیا له سه‌ر ئه‌وه‌ی گۆێ‌ی دا بووه ئه‌و کاسێتانه. ته‌نانه‌ت هه‌ره‌شه‌یان له ئه‌ندامانی دیکه‌ی کۆمه‌ڵه له نۆروێژ کرد که که‌س بۆی نیه گۆێ بدا به نه‌واره‌کانی کاک حسین. باقی و هاوفکرانی له هه‌ر کۆر و کۆبونه‌وه‌یه‌ک دا به ناحه‌زترین شیوه باسی کاک حسین یان ده‌کرد و هه‌ره‌شه‌یان له ئه‌ندامان ده‌کرد.
ڕۆژێک کاک ناسر که به بۆنه‌ی ڕۆژی کۆمه‌له هاتبوو بۆ نۆروێژ و له مالی ئێمه میوان بوو، چه‌ند که‌س له کاک ناسریان پرسی ئه‌رێ بۆ کاک حسین تان ده‌ر کرد؟ له وه‌ڵامی ئه‌م چه‌ند که‌سه دا به توره‌یی گوتی: سه‌یره ئه‌م پرسیاره له من ده‌که‌ن. حسین شه‌و رۆژ دژ به کۆمه‌ڵه کاری ده‌کرد و جنێوی به کۆمه‌ڵه ده‌دا. خه‌ڵکی هان ده‌دا که نه‌یه‌ن بۆ مراسمی کۆمه‌ڵه و نه‌بن به ئه‌ندامی کۆمه‌ڵه. به خه‌ڵکی گوته برۆن به دوای ژیانی شه‌خسی خۆتانه‌وه و کۆمه‌ڵه نه‌ماوه. چۆن که‌سی وا ده‌بێ له ناو کۆمه‌ڵه دا بمێنی؟
له بیرمان ناچێ رۆژێک له مراسمی سه‌ره خۆشی کاک همزه چابک بووین. کاک حسین یش له‌وی بوو. چه‌ند به‌راده‌رێکی که‌ش که ئێستا له گه‌ل که‌مینه‌ن له‌وێ بوون. کاتێک کاک حسین هه‌ستا و خواحافیزی کرد، هاته لای ئه‌و که‌سانه‌ی که به جۆرێک کۆمه‌له‌ێ بوون و له گه‌لی ده‌ستی دایه‌وه و گه‌یشت به باقی تالب‌العلم. کاتێک کاک حسین ده‌ستی بۆ لای باقی درێژ کرد که خواحافیزی لێ بکات، باقی ده‌ستی له گه‌ڵ نه‌داوه و هێندێکیش قسه‌ی ناخۆشی پێ گوت و زۆر به شێوه‌یه‌کی ناشارستانیانه به‌رخوردی به کاک حسین کرد و ته‌نانه‌ت کاک یونس بلوری ش له باقی توره بوو... ئیتر رۆشتن. سه‌باره‌ت به‌م هه‌لسووکه‌وته‌ی باقی به‌رانبه‌ر به کاک حسین هه‌م پرسیارم له کاک حسین کرد هه‌م له باقی. باقی چه‌نده قسه‌ی ناخۆش به کاک حسین گوت ده ئه‌وه‌نده زیاتر له سه‌ر ئه‌وه‌ی که پێم گوت کارێکی زۆر ناحه‌زت کردوه ، به منی و ئه‌ندامانی تری که‌ی کۆمه‌ڵه گوت.
چه‌ند رۆژێک پێش کۆنگره‌ێ ده کاتێک که کاک ئه‌بوو جگه‌ری له کوردستان سه‌باره‌ت به کاک حسین پرسیاری له کریم تورجان کرد، ئه‌و له وه‌ڵامی دا به توند گوتی هه‌ر که‌س له کۆنگره‌دا باسی شه‌به‌ق بکات دمی پر ده‌که‌م له خۆین.(؟)
ساڵی 2005 به هاوفکری چه‌ند هاورێ یه‌کیتر له ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵه بریارمان دا نامه‌یه‌ک بۆ ده‌فته‌ر سیاسی و کومیته ناوه‌ندی سه‌باره‌ت به ئیخراجی کاک حسین بنوسین و ئه‌م کاره مه‌حکوم که‌ین و داوا بکه‌ین کاک حسین بێته‌وه ناو ریزه‌کانی کۆمه‌ڵه. دواتر به پێشنیاری هاورێ‌یه‌کی دیرینه داوامان له کومیته‌ی نۆروێژ کرد که ئه‌و کات باقی به‌رپرسی بوو که ئه‌و نوسراوانه‌ی بۆ ده‌فتر سیاسی سه‌باره‌ت به کاک حسین به‌رێیان کردوه پێمان نیشان ده‌ن. باقی زۆر به شێوه‌یه‌کی ناحه‌ز و ناشایست وه‌ڵامی داینه‌وه و گوتی ئێوه بۆ چی ده‌تانه‌وێ ئه‌و مردوه له قه‌بر ده‌ربێنه‌وه و بۆتان نیه ئه‌سڵه‌ن باسی کاک حسین له کۆمه‌ڵه دا بکه‌ن. ئه‌وه مردویه‌که و ته‌واو بۆوه.نه ئێوه و نه هیچ که‌سی که بۆی نیه داواکاری وامان لێ بکات. دواتریش کاک کریم تورجان تێلێفونی بۆ کردم و ده‌ی گوت ئێوه بۆ ئێستا ده‌تانه‌وه ئه‌م باسه زیندو وبکه‌نه‌وه حه‌تمه‌ن مه‌به‌ستێکتان هه‌یه. حه‌تمه‌ن له فکری ئاژاوه‌گرین. دواتر ده‌ی گوت کاک حسین بۆ ئێوه‌ی کردۆته وه‌کیلی خۆی.
له ساڵی 2006 سه‌ره‌تایی شه‌ری ئه‌وان یانی کومیته‌ی سکاندیناوی و هاورێیانیان له نۆروێژ
( کاک هێرش علیزاده، حسین پناهی، کریم تورجان، کاک ناسر حسامی، باقی تالب‌العم ) ئه‌وه بوو که ده‌یان گوت کومیته‌ی ئێستایی نۆروێژ ، گۆپاڵ به ده‌ستی حسین شه‌به‌قه و له لایان ئه‌و‌ه‌وه ئامۆژگاری ده‌کرێن.
به‌ڵێ، ئه‌وه چه‌ند نمونه له سه‌دها نمونه‌یه‌ک بوو که هه‌ر خودی به‌راده‌رانی ره‌وتی چاکسازی له ماوه‌ی ئیخراجی کاک حسین تا پێش ئه‌م کێسانه‌ی کۆمه‌ڵه گرتبویانه به‌ر و هه‌ڵسووکه‌وتی ئه‌وان بوو له گه‌ل کاک حسین.
کاک حسین خۆشی چاک ده‌زانێ که هه‌ر گوزارشه ناراستیه‌کانی ئه‌وان بوو ( کریم تورجان، باقی تالب‌العم ، س.ئ.ج، ب.س) که بووه هۆی ئه‌وه‌ی که کاک حسین له به‌ر چاوی کومیته ناوه‌ندی ره‌ش که‌ن و به هه‌ر جۆرێک بێت ده‌ری که‌ن.
ئێمه له نۆروێژ زۆرمان کار کرد و هه‌وڵی زۆریشمان دا و توانیمان ده‌فته‌ر سیاسی و کومیته ناوه‌ندیش به‌و قه‌ناعه‌ته بگه‌یێنین که ئه‌و گوزارشانه‌ی له لایان باقی و کریم تورجان و سعدون کاکه‌باوه و سامان ئه‌بو جگری و بهروز سه‌له‌واتی ناردراوه بۆ ئه‌وان دوور له راستی بووه و ئه‌وان ( باقی و کریم ) به مه‌بستی تایبه‌تی خۆیان ئه‌م کاره‌یان کردوه. هه‌ر چه‌ند خودی کاک بهروز سه‌له‌واتیش له لای زۆرتری ئه‌ندامانی کۆمه‌له له نۆروێژ پێش ئه‌م کێشانه گوتوویه‌تی که کریم و باقی به بێ ئاگاداری من له زمان منه‌وه نامه‌یان دژ به کاک حسین نووسیوه و به‌رێیان کردوه بۆ دفتر سیاسی.
ئێمه خۆشحالین له‌وه‌ی که هه‌وڵێکی زۆرمان دا که راستیه‌کان بۆ ده‌فته‌ر سیاسی سه‌باره‌ت به کاره‌کانی کریم تورجان و باقی تالب‌العلم و هاوفکره‌کانیان له کومیته‌ی سکاندیناوی به تایبه‌ت سه‌باره‌ت به دژایه‌تیان روو به کاک حسین شه‌به‌ق ده‌رکه‌وت.هیچ په‌شێمانیش نین له کاره‌که‌مان و دڵنیاشین باشترین کارمان کردوه. به درێژایی ئه‌و هه‌وڵانه‌مان ته‌نیا و ته‌نیا کومیته‌ی سکاندیناوی و هاو فکره‌کانیان له نۆروێژ بوون که ده‌یان ویست ده‌نگی ئێمه سه‌باره‌ت به‌و ناحه‌قیه‌ی که به‌رانبه‌ر کاک حسین کراوه خه‌فه که‌ن و ته‌نیا و ته‌نیا ده‌فتر سیاسیش بوو که به دڵ ئاواله‌یه‌وه گۆێ‌ی بۆ قسه‌کانمان ده‌گرت و ته‌نانه‌ت بۆ جارێکیش بێت، نه‌یان گوت بۆتان نیه باسی کاک حسین بکه‌ن.
ئێسته‌ش کاک حسین ئه‌گه‌ر تۆ به‌راستی ئه‌و بیر و باوه‌ره‌ت که زیاتر که دوو ده‌هه خه‌بات و تێکوشانت بۆ کرد و ژیانی پێشمه‌رگایه‌تی و شاخ و هه‌زار کۆره‌وه‌ریت بۆ کێشا، له دروست کردنی به‌ره‌یه‌ک دژ به کۆمه‌ڵه و هاو خه‌باتی له گه‌ڵ باقی و کریم به‌و فکره دواکه‌وتوانه‌یان‌دا ده‌بینیه‌وه، فه‌رموو، سه‌رکه‌وتوو بی