قسه‌یه‌ک روو به حه‌مه گاگوش
ئه‌م ده‌روێشه‌ی حه‌زره‌تی عمر (ر.ز) و ئیمام ره‌زایی مهشهد (د.ر) وه‌ک عه‌له‌مداری ره‌وتی گه‌شه و فشه به ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵه ده‌ڵی کۆتله‌کانی مهتدی، ئه‌وه له حالێکدایه که تا روژی هه‌لاتنی ئینشعابیون له ناو کۆمه‌ڵه ، هه‌م خۆی و هه‌م کورده قیزنهوهکانیان له سکاندیناوی سۆیندیان به سه‌ر ده‌خوارد. ئه‌وانه که‌سانێک بوون که ته‌نیا و ته‌نیا وه‌ک رێبه‌ره‌که‌یان به دوای نێو ده‌ر کردن و فشه‌وه بوون به‌لام کاتێک که دیتیان له ناو کۆمه‌له جێیه‌ک نیه بۆ وه‌ی به فشه ناو ده‌رکه‌ی و بوون به ریبه‌ری حیزبێک وه‌ک کۆمه‌ڵه هه‌ر وا ئاسان نیه که به کوشتنی گایه‌ک یان به گاڵته گرتنی ۱۸ سال مێژووی کۆمه‌ڵه یان به بوونی ئه‌ندام له ناو بروسکه یان به خهلافکاری له لهستان یان به مه‌ستی خۆ بکه‌یه ناو حیزبی کۆمونیست ، یان به دۆلاری ته‌قه‌لوبی، ببی به رێبه‌ری ئه‌م حیزبه گه‌وره‌یه، رێگای ئینشعابیان گرته به‌ر و ئه‌م ئینشعابچیانهش ئێستاکه خۆیان جوان بۆ خه‌ڵکی نیشان ده‌ده‌ن که ئیتر هیچ کارێکیان بۆ ناکرێ و هیچ کارێکیان نیه بیکه‌ن غه‌یری ئه‌وه‌ی سووکایه‌تی به کۆمه‌ڵه بکه‌ن. ئه‌وه بۆ کا حه‌مه گیان له ناو ته‌واوی جه‌له‌ساتی ئه‌ندامان یه‌کێکتان ئه‌وه‌نده‌تان شه‌هامه‌ت نه‌بوو که هه‌ستن قسه‌یه‌ک، رخنه‌یه‌ک، وه‌لامێک، ته‌نانه‌ت نه‌شتان ده‌توانی لێویش بجولێنه‌وه به‌ڵام ئێستا هه‌مووتان بونه‌ته شاعیر؟
بڕون ماڵپه‌ره‌که‌یان چاو لێکه‌ن ، مزانن چ نووسراوه‌یه‌کی سیاسیان هه‌یه له سه‌ر چاکسازی ، له سه‌ر گه‌شه ، له سه‌ر سیاسه‌تی رۆژ، له سهرناساندنی کێشه‌ی کورد، له سه‌ر چونیه‌تی به‌ره‌نگاری کردن له گه‌ل دیکتاتۆری ئێران، بزانن بابه‌تێکی سیاسیان هه‌یه! وه‌ڵامه‌که‌ی زۆر روونه. هیچ. بۆ؟ چونکی هیچ شتێکیان پێ نیه و هیچ شتێکیش غه‌یری قسه‌ی ناخۆش نازانن.